Duration 2800

سەرۆک بەرھەم پێشوازیکرد لە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 新加坡

420 watched
0
16
Published 4 Jul 2021

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ ی تەمموزی ٢٠٢١ لە شاری سلێمانی پێشوازیکرد لە مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و لەبارەی دواین گۆرانکارییە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکانی عێراق و کوردستان گفتوگۆیانکرد. لە دیدارەکەدا بەگرنگییەوە جەختکرایەوە لە پێویستی گفتوگۆ و دیاڵوکی جددی لە نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی عێراق و کوردستان و دۆزینەوەی چارەسەری پێویست و گونجاو و کۆتایی ھێنان بە کێشە و قەیرانەکان و ھێنانەدی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ گشت ھاووڵاتیانی عێراق و کوردستان. ھەر لە دیدارەکەدا بەگرنگییەوە باس لە چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا، بەتایبەتی پرسی مووچەی مووچەخۆران و بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان و پاراستنی مافی ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای دەستوور و یاسا بێ جیاوازی. لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا دووپاتکرایەوە لەگرنگی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئایندە لەسەر بنەمای دادپەروەری و دوور لە ساختەکاری و فرتۆفێڵ و ھێنانەدی پەیمانێکی سیاسی نوێ لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکان بەئاڕاستەی ھێنانەکایەوەی حکومڕانییەکی تەندروست.

Category

Show more

Comments - 1